یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی ئەنجامدا و تیایداد بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێکی پێشکەشکرد، لە واتەرەکەدا بە دەنگدەرانی کوردستان و جەماوەری یەکێتی وت، “یەکێتی تاکە حزبی خەڵکە لە بەغداد و لە پێناو مافەکانی خەڵک دەچینە بەغداد”.
بەشێک لە گرنگترین وتەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە گەورەترین کەرنەڤاڵی لیستی ٢٢٢ی یەکێتی لە شاری سلێمانی:
– بۆ مافی ئێوە دەچینە بەغداد
– هەست بەو باوەڕە دەکەم کە بە یەکێتیتان هەیە
– ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە کە یەکێتی هی ئێوەیە
– تاکە حزب کە حزبی ئێوەیە لە بەغداد، یەکێتییە
– ئەوان تەماشای دواوە دەکەن و باسی کۆن دەکەن، بەڵام ئێمە بۆ پێشەوە دەڕوانین
– ئەوان لە دوێنێدا چەقیون
– ئێمە کوردستان و عێراق بۆ پێشەوە دەبەین
– ئەوان سواری دەبابەی سەدام بوون و خوێنی کوردیان رشت
– 31ی ئاب شتێک نییە هەموو کەسێک بیری بچێت، هەرگیز ئەو برینە لەبیرناکەین
– 31ی ئاب دونیا لەبیری ناچێتەوە
– چەندین کوردی قارەمانیان شەهیدکرد و بازرگانیان لەگەڵ داعش دەکرد
– ئەوان بە خوێنی ئێوە غەبغەبەیان بۆ دروستبوو
– سلیمانی ئەو شارەیە کە ناتوانن بیکڕن، بۆیە ناتوانن تەهدیدمان بکەن
– چەنددین کەس هەولێریان لە ترسی غەبغەبەکان بەجێهێشت و هاتن لێرە پڕۆژەی کاریان سازدا
– رکابەری یەکێتی تەنیا یەکێتییە
– باش دەزانن کێ خاکی ئێمە دەفرۆشێت
– باش دەزانن کێشەی مووچە کێ دروستیکرد و کێ چارەسەریکرد
– ئێستا ئەوان پەنجا قەسر و پەنجا تەیارەیان هەیە
– هەمووتان باش دەزانن ئەو هەموو درۆنە بۆ لە هەولێر دەدرێت
– ئەوان درۆنێک بۆ هەولێر بنێرن من چواریان بۆ دەنێرم
– شەرممان کردووە باسی پڕۆژەکانمان بکەین
– دوای 30 ساڵ ئێستاش کارەباکەمان 24 کاتژمێر نییە
– بەهۆی ئێمە و ئێوەوەیە کە کارەبا هەیە نەک ئەوان
– یەکێتی لەبەر ئێوە دەچێتە ئاگری جەهەنم
– دەوێرین، شەڕ دەکەین، دەیبەینەوە
– جارێکی تر سلێمانی دەکەینەوە بە ئەڵماسەکەی ناو تاجی عێراق
– کەس لە سەروو یاساوە نییە
– لێرە میدیا ئازادە، کێ دەیەوێت با بە ئازادانە بنووسێت و قسەبکات
– بەرنامەیەکمان هەیە بۆ چوار ساڵی داهاتوو کە سکی زۆر کەس پڕدەکات
– یەکێتی کۆنگرە بە کۆنگرە گەنجتر دەبێتەوە