باندێکی 7 کەسی لە هەولێر زێڕی ساختەیان لە بازاڕەکاندا ساغکردووەتەوە

ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، باندێکی پێکهاتوو لە ژن و پیاویان دەستگیرکردووە کە زێڕیان ساختەکردووە و بە زەڕەنگەرەکانی شاری هەولێریان فرۆشتووە.

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ 2ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/نووسینگەی عەنكاوە، پاش ئاگاداركردنەوەیان كەوا چەند كەسێك لە شارۆچكەی عەنكاوە زێڕ ساختە دەكەن و دواتر بە زێڕەنگرەكانی دەفرۆشن، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و دوای بەدواداچوونێكی ورد و بەدەستهێنانی زانیاری، توانییان حەوت تۆمەتبار بە ناوەكانی (هـ.ك.ج) و (ا.ا.م) و (ص.ك.ج) و (ع.م.ق) و (ع.ع.ف) و (ع.م.ع) و (ح.س.ع) دەستگیر بكەن”.

پۆلیس ئاشکرایکردووە، تۆمەتباران، دانیان نا بە تاوانەكەیاندا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (456) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و ڕوبەڕووی دادگا كرانەوە.

دەستگیرکردنی ئەو باندەی ساختەکردنی زێڕ لە کاتێکدایە کە بە بڕیارێکی حکومەتی عێراق لەماوەی ڕابردوودا هەناردە و هاوردەی زێڕ لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە قەدەغەکرابوو، کەڵەکەبوونی زێڕ لای زەڕەنگەران وایکردبوو کە نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان دابەزێت و چەندین بازرگانی زێڕێش زیانی ملیۆنان دۆلاریان لێکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناچاربوون ژەمی منداڵەكانیان كەمبكەنەوە
سیاسەتی دارایی ئەردۆغان توركەكانی برسیكردووە

تائێستا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا پێچەوانەی زۆرینەی بیرۆكە ئابورییە باوەكان، باوەڕیوایە كە بەرزیی سوود دەبێتەهۆی زیادبوونی هەڵاوسان…
Total
0
Share