دادگای ئەمریکا بڕیاریدا مامۆستایەک بە 10 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بکرێتەوە کە لەلایەن قوتابییەکی تەمەن شەش ساڵانەوە لە قوتابخانەیەکدا تـ.ـەقـ.ـەی لێکرا.
لە مانگی یەکی ساڵی 2023 منداڵێک لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتیی تەمەن شەش ساڵان لە شاری نیوپۆرت نیوز لە ویلایەتی ڤێرجینیا بە دەمـ.ـانچەی ئاگرین تـ.ـەقەی لە ئابی زویرنەری تەمەن 28 ساڵان کرد کە مامۆستای قوتابخانەکە بوو، بەهۆیەوە دەست و سنگی برینداربوو، بۆ ماوەی دوو هەفتە لە نەخۆشخانە مایەوە.
مامۆستاکە سکاڵای یاسایی لەسەر یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکە تۆمارکرد و تۆمەتباری کرد بەوەی کەمتەرخەمبووە، چۆن دەبێت منداڵێک بتوانێت لە قوتابخانەدا دەمـ.ـانچەی ئاگرین بەکاربهێنێت.
ئەو مامۆستایە داوای 40 ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبووی زیانەکانی دەکرد بەهۆی کەمتەرخەمییەکی گەورەوە، لە کاتی دادگاییکردنەکەدا، وتویەتی لە و رووداوەدا زۆر نزیکبووم لە مردن.
دادگای ئەمریکا بڕیاریدا 10 ملیۆن دۆلار وەکو قەرەبوو بە مامۆستاکە بدرێت، دایکی قوتابییەکەش بە تۆمەتی پشتگوێخستنی منداڵەکەی سزای نزیکەی چوار ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام منداڵەکە بە گوێرەی بچووکیی تەمەنی رووبەڕووی هیچ تۆمەت و سزایەک نەبووەوە.
لە کاتێکدا بەکارهێنانی چـ.ـەکی ئاگرین لەلایەن منداڵە بچووکەکان لە ماڵەکانی ئەمریکادا باوە، بەڵام تـ.ـەقەکردن لەلایەن منداڵانی خوار تەمەن 10 ساڵەوە لە قوتابخانەکاندا دەگمەنە.