دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر کۆمپانیای ئەپڵ پابەندنەبێت بە دروستکردنی بەرهەمەکانی لە ناوخۆی وڵاتەکەی، باجی گومرگی لەسەر دادەنێت.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر کۆمپانیای ئەپڵ بەردەوامبێت لەسەر بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی لە وڵاتانی وەک هیندستان بە رێژەی 25% باجی گومرگی لەسەر زیاددەکات.
ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشەیتد پرێس بڵاویکردەوە، بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ کاریگەری لەسەر نرخی بەرهەمەکانی ئایفۆن دەبێت و روو لە بەرزبوونەوە دەکەن، جگە لەوەش زیان بە بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکە دەگات.