وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دامەزراندنەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هیچ لایەنێک دەسەڵاتی دامەزراندنی نییە چ بەشێوەی هەمیشەیی بێت یان گرێبەست، جگە لە 150 هەزار هەلی کاری نوێ کە بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووان دابەشکراون و بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2023 دامەزراندنیان یەکلابووەتەوە سەرجەم ئەو هەواڵ و زانیارییانەی باس لە دامەزراندنی نوێ دەکەن، دوورن لە راستییەوە.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین کە زانیاری لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە وەربگرن و بڵاویبکەنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share