ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاریدا سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی سوریا هەڵبگرێت.
پرۆژە بڕیارەکە لەلایەن نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش پێشکەشکرابوو، کە تێیدا داواکرابوو سزاکانی سەر هەریەکە لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی سوریا، ئەنەس حەسەن خەتاب وەزیری ناوخۆ لە لیستی سزاکانی تیرۆر دەربهێنێت.
دوێنێ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە پرۆژەکە خرایە دەنگدانەوە، بە زۆرینەی دەنگی 14 دەنگ لە کۆی 15 دەنگ کرایە بڕیار.
لە کۆبوونەوەکەدا چین بێدەنگی هەڵبژارد و نە لەگەڵ پرۆژەکەدا بوو نە رەتیکردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ئەحمەد شەرع بە سەردانێکی رەسمی بگاتە ئەمریکا و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەکە کۆببێتەوە.