نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 21 دۆلار دابەزی.
ئەمشەو، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 981 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 2 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، نرخەکەی رووی لە دابەزین کردووەتەوە.