گەڕەکێکی دیکەی سلێمانی قیرتاودەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، دەستکرا بە قیرتاوکردنی گەڕەکی ئازادی.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی نزیکبوونەوەمان لە وەرزی بارانبارین، لەلایەن تیمەکانمان و بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆکی شارەوانی، کاری قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکان بەردەوامە تا زۆرترین خزمەت بگەیەندرێت بە زۆرترین شوێن و زۆرترین پێگە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن تیمەکانمان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، دەستکرا بە کاری قیرتاوکردنی گەڕەکی ئازادی و کارکردن بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share