جومانە غەلای: 848 کاندید لە پرۆسەی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، 848 کاندید لە پرۆسەی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا 848 کاندید لە پرۆسەی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە.

وتیشی، “کۆی گشتیی کاندیدان حەوت هەزار و 744 کەسە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share