لە دەربەندی رانیە رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەربەندی رانیە رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی ئۆپڵ و ئاڤێنتا روویدا.
ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا چوار کەس برینداربوون، زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتن.





