بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ هەر مانگێک 350 هەزار دۆلار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕی 350 هەزار دۆلار بۆ هەر مانگێک دەبەخشێتە یانەی نەورۆز.

شێرکۆ کەمال، سکرتێری یانەی وەرزشی نەورۆز لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، “بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕی 350 هەزار دۆلاری بۆ یانەکەمان خەرجکرد و لە رێگەیەوە سەرجەم پێداویستییەکانمانی پێ دابینبکەین”.

دەشڵێت، “بەخشینی پارەکە مانگانە دەبێت و نابڕدرێت، ئەمەش بۆ ئێمە زۆر گرنگ و پێویستە، چونکە لە رێگەیەوە دەتوانین مووچەی یاریزانان و دەستەی کارگێڕیی و سەرجەم پێداویستییەکانی دیکەی پێ دابینبکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تاوەکو ئێستا یەکێتی هیچ کاردانەوەیەکی خراپیان بەرامبەرمان نەبووە، بە هیچ جۆرێکیش دەستوەردانیان لە کاروبارەکانمان نەکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامدەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵی نوێوە ئەو لیژنەیەی بۆ هەمواركردنەوەی…
Total
0
Share