عەراقچی: توانا مووشەکییەکانمان بەهێزترە لەوکاتەی ئیسرائیل هێرشیکردە سەرمان

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، هێزە چەکدارەکانی ئێران و توانا مووشەکییەکانیان، ئێستا بەهێزترە لەوکاتەی لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشکرایە سەریان.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارێکدا لە ئەنجومەنی پارێزگای هەمەدان رایگەیاند، ئیسرائیل نەیتوانی لە شەڕی 12 رۆژەیان لەگەڵ ئێران، هەموو ئامانجەکانی بپێکێت.

وتیشی، ئامانجی ‘دوژمن’ لە سەرەتای شەڕەکەوە، ناچارکردنی ئێران بوو بە خۆبەدەستەوەدان، بەڵام ئەوە رووینەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share