ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدەدات.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و تەوەری کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی جەنگی نێوان هەردوو وڵاتی ئیســ.ـرائیل و ئـ.ـێرانە.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، بەکارهێنانی خاکی عێراق لەجەنگەکەدا و رێگاکانی پاراستنی سەروەریی وڵاتەکە تاوتوێدەکرێن.
بەرەبەیانی رۆژی 13ی حوزەیرانی 2025، هێرشی ئیسـ.ـرائیل بۆ سەر ئـ.ـێران دەستیپێکرد، دواتریش ئـ.ـێران وەڵامی دایەوە و هەردوولا چەندین جار بە بەکارهێنانی مووشەک بۆردومانی لایەنی بەرامبەریان کردووە و تاوەکو ئێستاش لە هێڕشەکانیان بەردەوامن.