سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبارەی ئەو گەنجەی لە لالەزار گـ.ـیانیلەدەستدا، رایگەیاند، چەند میدیا و لایەنێک راستییەکان لە خەڵک دەشێوێنن و بۆ مەرامی کەسی، بانگەشەی هەڵبژاردن و راکێشانی هەستی خەڵک بەکاریدەهێنن.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دوێنێوە چەند میدیایەکی لۆکاڵی بەبێ گوێدانە هیچ عورف و عاداتێکی کۆمەڵایەتی، باسی دۆسیەی گیانلەدەستدانی گەنجێکی فریودراو دەکەن، کە ئەویش رێکار عەبدولڕەزاقە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دایک و باوکی رێکار سەریان لە خەبات بۆ رزگاریی نیشتمان و لەناو ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا سپیکردووە، بەڵام دەستێکی نائەمین، لەژێر پەروەردەی دایک و باوکی دەریهێنا و بردی بۆ دەرەوە و پەروەردەیەکی دیکە، ئەوەش بەناوی دامەزراندن و مووچەی مانگانەی 500 هەزار، دینارەوە.
ئەو سەرچاوەیە دەشپرسێت، “بۆچی دامەزراندن بۆ کەس نییە، بەڵام بۆ دروستکردنی هێزی میلیشیایی، دامەزراندن هەیە و گەنجی پێ فریودەدرێت؟”.