کاندیدێکی نەوەی نوێ پەیوەندیی بە یەکێتییەوە کرد

کاندیدێکی نەوەی نوێ لە پارێزگای نەینەوا، پەیوەندیی بە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کرد.

عەبدوڵا تاهیر حەمید شێخکی، کاندیدی نەوەی نوێ لە پارێزگای نەینەوا، پەیوەندیی بە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کرد و لەلایەن ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا پێشوازی و بەخێرهاتنی کرا.

ئەو کاندیدەی [پێشووی نەوەی نوێ]، پشتگیری و پشتیوانیی خۆی بۆ لیستی هاوپەیمانیی خەڵکی نەینەوا، ژمارە (٢٨١) دووپاتکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share