هێمن مامەند رایدەگەیەنێت، کۆمەڵێکی دیاریکراو، بە پاڵپشتی حزبێکی دیاریکراو شەش مانگ پێش رووداوەکە پیلانیان بۆ لەنـ.ـاوبردنم داناوە.
هێمن مامەند، نووسەر و رۆژنامەنووس لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەربارەی هەوڵی تـ.ـیرۆرکردنی، ئاشکرایکرد، “لە ماوەکانی رابردوو لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی هەوڵی لەنـ.ـاوبردن و تـ.ـیرۆرکردنم درا، ئەو کەسەی تـ.ـەقەی لێکردم لێزان و راهێنراوبوو، لە ئەنجامدا برینداربووم، تاوەکو ئێستاش بەدەست برینەکانەوە دەناڵێنم و دەستم نەگەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی”.
دەشڵێت، “ئەم کارە بە پیـ.ـلانێکی پێشوەختە ئەنجامدراوە، چونکە شەش مانگ لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ئاگاداریانکردمەوە کە هەوڵێک هەیە بۆ لـ.ـەناوبردنم، ئەو حزبەشی کە لەپشت هەوڵی لەناوبردنمەوەیە و پیلانیان بۆ تیـ.ـرۆرکردنم داناوە، پـ.ـارتی دیـ.ـموکراتی کوردستانە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرەڕای ئەوەی پـ.ـارتی لە زێد و شاری خۆم دەریکردم، بەوەش نەوەستا بەڵکو کۆمەڵێکی 10 کەسی پێکهێناوە، تاوەکو بە پیلان لەناوبـ.ـبرێم، لەناو ئەو کۆمەڵەدا چوار کەسی سەرەکیی هەن کە سێ کەسیان سەر بە هێزەکانی زێرەڤانین و بەرپرسی پاسەوانەکانی بەرپرسێکی دیاری پـ.ـارتین، ئەوی دیکەشیان کەسێکە کە بەڵێنی دامەزراندنی لەلایەن پارتییەوە پێدراوە و لەبەر دامەزراندن هەوڵی لەنـ.ـاوبردنی منی داوە”.
باسی لەوەشکرد، “هیچ کێشەیەکم لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێکدا نییە، نازانم بۆچی پـ.ـارتی هەوڵی لەنـ.ـاوبردنم دەدات، هەروەها دۆسیەکەی من سیاسی نییە بەڵکو رۆژنامەوانییە و داواکارم لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دۆسیەکەم بێدەنگ نەبن، چونکە دۆسیەکەم پەیوەندیدارە بە وتن و دەربڕینی بیروڕای ئازادانە”.