سەرچاوەیەک رایدەگەیەنێت، ئیدارەی هەولێر پۆستەر و ریکلامەکانی لایەنەکانی دەرەوەی خۆیان لێدەکەنەوە و دەیشێوێنن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە بازنەی هەڵبژاردنی دهۆک، لە سنووری دهۆک و زاخۆ و ئامێدێ و ئاکرێ و شار و شارۆچکەکان، پۆستەر و ریکلامەکانی لیستی ٢٢٢ یەکێتی لەلایەن حزبی دەسەڵاتەوە لێدەکرێنەوە دەشێوێنرێن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە دهۆک جگە لە پۆستەرەکانی حزبی حکومڕان پۆستەر و ریکلامی سەرجەم لایەنەکان لێدەکرێنەوە و دەشوێنرێن”.
بە وتەی سەرچاوەکە، “ئیدارەی هەولێر پۆستەر و ریکلامەکانی لایەنەکانی دەرەوەی خۆیان لێدەکەنەوە و دەیشێوێنن”.