کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمی بە جێگیریی دەمێنێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی