دەستەی کەشناسیی عێراق: لە سێ رۆژی رابردوو 114 بومەلەرزە روویانداوە

دەستەی کەشناسیی عێراق ئاشکرایکرد، لە 1 بۆ 4ی تشرینی دووەمی 2025، 114 بومەلەرزە روویانداوە.

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی 1 بۆ 4ی تشرینی دووەمی 2025، 114 بومەلەرزە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق روویانداوە و گوڕەکانیان لەنێوان 1 بۆ 4.6 پلەی رێختەردا بوو، هەروەها زۆربەیان پاشلەرزەبوون و هیچ زیانێکیان نەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بومەلەرزەی لە سنووری خانەقین و نزیک سنووری عێراق-ئێران روویدا لەسەر قڵیشی خانەقین-بەدرە-مەندەلی بووە، پاش هەر بومەلەرزەیەک روودەدات و سروشتییە، تاوەکو گەڕانەوەی توێکڵی زەوی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی روودانی پاشلەرزە لەو ناوچانە بەردەوامدەبن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share