نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاست دابەزی و هەر ئۆنسەیەک بە 3,964 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ لەسەر ئاستی هەفتانە بۆ نزمترین ئاست دابەزی.

ئێستا، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و 964 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 1.5%ی بەهاکەی لەدەستداوە.

بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی بلوومبێرگی ئەمریکی، بەشێک لە هۆکاری دابەزینی زێڕ بۆ بەرزی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە، کە لە بەرزترین پێگەی خۆیدایە لە سێ مانگی رابردوودا، هاوکات، یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا بەنیازە رێژەی سوود تاوەکو کۆتایی ساڵ بە نزمی بهێڵێتەوە، جیا لەوەش، هێوربوونەوەی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی زێڕە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share