شێخ ئەحمەد حەمەکەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، تەنها یەکێتییە دەتوانێت کوردستانیبوونی خانەقین تا مەندەلی بپارێزێت.
ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزای خانەقین بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری کەسایەتی و چین و توێژەکانی خانەقین و گەرمەسێر بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەدا شێخ ئەحمەد حەمەکەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە وتارێکدا رایگەیان، “تەنها یەکێتیە دەتوانێت کوردستانیبوونی خانەقین تا مەندەلی بپارێزێت ئەویش بەدەنگدان و هێزی خەڵک”.
وتیشی، “پێشتر خەڵکی خانەقین و دیالە هێز و پێگەی گرنگی یەکێتییان بۆ دەرکەوتووە و بۆ ئەمجارەش دڵنیاین ئەو خەڵکە قارەمان و خۆڕاگرەی ناوچەکە هەر یەکێتی دەکەنە نوێنەر و هێزی خۆیان لە بەغداد”.