بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، توانیویانە باندێکی کۆچبەریی نایاسایی دەستگیربکەن لەگەڵ 23 کەسی بیانی.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، رۆژی 27ی تشرینی یەکەمی 2025، پاش کۆکردنەوەی زانیاریی و بەدواداچوون، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان 2 قاچاخچی هێنانی کۆچبەری نایاسایی دەستگیربکەن و 23 کەسی بیانی کە بەشێوەی قاچاخ هێندرابوونە هەرێمی کوردستان و بە نیازبوون بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ببرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 38 لە یاسای مانەوە راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە، سەرجەم کۆچبەرە نایاساییەکان سنوورداشکرانەوە.