فڕۆکەخانەی سلێمانی: لە ئایندەیەکی نزیکدا گەشتی راستەوخۆمان بۆ ئەوروپا دەبێت

بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا گەشتی راستەوخۆمان بۆ ئەوروپا دەبێت.

رێباز محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێستا ئاسمانی تورکیا بەڕووی سلێمانیدا کراوەیە، تورکیش ئێرلاین یەکەم هێڵە و لە ئایندەیەکی نزیک هێڵێکی دیکە بە تێچوویەکی کەمتر گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا وەردەگرێت، بە گوێرەی خشتەی گەشتەکان هەفتانە چوار گەشت لەنێوان سلێمانی و ئیستانبوڵ ئەنجامدەدرێن.

باسی لەوەشکرد، “فڕۆکەخانەی سلێمانی گرنگییەکی زۆری لەڕووی گەشتیاری، ئابوری و بازرگانییەوە هەیە و لە ئایندەیەکی نزیکدا گەشتی راستەوخۆمان بۆ ئەوروپا دەبێت”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوی بەشێکی دیکە لە خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی خوێندکارانی دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم بڵاوکردەوە. وەزارەتی…
Total
0
Share