د. نەرمین مەعروف: بە هەوڵی یەکێتی مووچەی هەرێم تاپۆی هەیە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە هەوڵی یەکێتی مووچەی هەرێمی کوردستان تاپۆی هەیە.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانمان لە ناو یاسای بودجەدا جێگرکرد و بنەمایەکی یاسایمان داڕشت کە ئەرکی حکومەتی عێراقە مووچە بنێرێت، بە هەوڵی یەکێتی مووچە تاپۆی هەیە و نابێت بڕیاری دادگای فیدراڵی هەڵبوەشێتەوە.

دەشڵێت، ئەوە هەر بە قسە نییە و بەڵگەمان هەیە لەوانە، کۆنووسی لیژنەی دارایی، بەڵگەی دووەم ماددەی 13 ی یاسای بودجەیە خاڵی 8 بڕگەی (ا،ب)، بەڵگەی سێیەمیش بڕیاری دادگای فیدراڵییە کە رۆژی 21ی شوباتی 2024، دەریکردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت”

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت، بەپێچەوانەوە…
Total
0
Share