لە بەشێکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی گشتی دەخرێتەڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دوایین دۆخی ناوچەكە و شەڕ و ئاڵۆزی و پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەكان و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان تاووتوێدەکرێت.
ئاشکراشیکرد، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە درێژكردنەوەی كاركردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیی هاتوچۆ بە ڕێژەی 20% بۆ شەش مانگی دیكە (1ی تەمموزی 2025- 31ی کانوونی یەکەمی 2025) تاووتوێدەکات.
بڕیارە لە هەمان کۆبوونەوە و لە بڕگەی سێیەمدا لە بڕگەی سێیەمدا، بەدواداچوون بۆ بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ژمارە 159 لە رێكەوتی 19 ی ئازاری 2025 تایبەت بە دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژی پزیشكیی گشتی و خستنەڕووی وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەسەر ئەم بابەتە بە نووسراویان ژمارە 1162 لە 9ی نیسانی 2025 بکرێت.