ئەمڕۆ یەکشەممە، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق، بە رەسمی لە پۆستەکەی دەستبەکاربوو.
ساڤایا سێیەم نوێنەری ئەمریکایە لە عێراق، لە دوای پۆڵ بریمەر لە ساڵی 2003 و برێت مەکگۆرک لە ساڵی 2014.
دۆناڵد ترامپ لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، بڕیاریدا مارک ساڤایا وەک نێردەی تایبەت لە عێراق دەستنیشانبکات.