وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: دەمانەوێت لە رێگەی هاکان فیدانەوە گەرەنتیی زیادکردنی ئاو بەدەستبهێنین

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت سەردانەکەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وەک دەرفەتێک بقۆزنەوە، تاوەکو دەنگیان بە ئەنکەرە بگەیەنن و پشکی عێراق لە ئاودا زیادبکرێت.

عەون زیاب عەبدوڵا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاشکرایکرد، “هەردوو رووباری دیجلە و فوڕات لە دۆخێکی زۆر خراپدان و پێوسیتیان بە ژیاندنەوە هەیە و %60ی رێژەی ئاوەکەیان لەدەستداوە، بەردانەوەی یەک ملیار مەتر سێجا ئاو بۆ هەردوو رووبارەکە بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەردەکات، بۆیە خواستمانە ئەم داوایە بگەیەنینە وەزیری دەرەوەی تورکیا”.

دەشڵێت، “هەردوولامان لە کۆبوونەوەکانی 10ی تشرینی یەکەم رێککەوتین کە یەک ملیار مەتر سێجا ئاو بەجیا و بەسەر هەردوو رووباری دیجلە و فوڕات دابەشبکرێت، ئەمە جیا لە بەردانەوەی ئاو بۆ سەرچاوە جیاکانی دیکە، تاوەکو سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ببوژێنەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: پێنج ملیار دینار بۆ پاڵپشتیکردنی بەخێوکەرانی گامێش تەرخانکرا

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، رایگەیاند، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی گۆشتی سوور، پێنج ملیار دینار بۆ پاڵپشتیکردنی بەخێوکەرانی گامێش تەرخانکرا.…
Total
0
Share