دوای سێ رۆژ لە بەردەوامبوونی فێستڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە کۆتاییهات، ئیدارەی شارەکە و رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە ئامارەکانیان خستەڕوو.
ستار مەحمود، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە رایگەیاند، لە سێ رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەدا بە بەهای ملیارێک و 700 ملیۆن دینار بەرهەم لە فێستیڤاڵی هەنار فرۆشراوە، کە 700 ملیۆنی بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، 800 ملیۆن دیناری بۆ بەرهەمە خۆراکییەکان و 200 ملیاری بۆ کاری دەستی بووە.
لای خۆیەوە چیا قاسم بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگەیاند، لە سێ رۆژی فێستیڤاڵدا 417 هەزار و 700 گەشتیار روویان لە هەڵەبجە کردووە، %35-%40 ی گەشتیاران روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنوورەکە کردووە.