وادەی راگەیاندنی ناوی حاجیان راگەیەندرا

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەیەنێت، تا ناوەڕاستی ئەم مانگە تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت و ناوەکان رادەگەیەندرێت.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەشێک لەو حاجیانەی بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2026 کەموکورتی لە مامەڵەکانیاندا هەبوو، تا ئێستاش بەشێکیان چارەسەریان نەکردووە ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ناوەکانیان دواکەوت.

باسیلەوەشکرد، چاوەڕێدەکەین تا ناوەڕاستی ئەم مانگە تیروپشک بکەین و ناوەکان رابگەیەنین.

ئاشکراشیکرد، بەپێی رێنماییەکان دەبێت تا کۆتایی ساڵ ناوەکان دەرچووبن و مامەڵەکانیان تەواوکرابن و پارەش رادەستکرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share