بڕیارە سبەینێ وەزیری دەرەوەی تورکیا، بە سەردانێک بگاتە بەغداد و دۆسیەکانی ئاسایشی ناوچەکە و پڕۆژەکانی ئاو، هۆکاری سەرەکیی سەردانەکەی دەبێت.
بەپێێ راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سبەی یەکشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێک دەگاتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و چەند بەرپرسێکی باڵای دیکەی عێراق کۆببێتەوە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانیش دۆسیەی ئاسایشی ناوچەکە، ئاو و چەند پرسێکی دیکە دەبێت.
پێشتر و لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم، فوئاد حسێن و هاکان فیدان لە ئەنقەرە کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا گەیشتنە تێگەیشتنێکی هاوبەش لەپێناو پەرەدان بە چارەسەرێک بۆ کێشەی ئاوی عێراق، هەروەها دۆسیەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، باسێکی تری گفتوگۆکانیان بوو.