سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئەیلول ئامادەیە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول ئامادەیە و چاوەڕێی نووسراوی حکومەتی هەرێمن بۆ ناردنی.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “پارەی پێویست لەبەردەستیدایە و ئێستا 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتیی هەرێم ئامادەکراوە تاوەکو بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، هەروەها چاوەڕێی نووسراوی حکومەتی هەرێمن بۆ رادەستکردنی 120 ملیارەکە”.

دەشڵێت، “ئامادەکاریی پێویست ئەنجامدراوە و هەموو شتێک ئامادەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا وادەی ناردنی 120 ملیارەکە ناڕوونە و ڕوونیش نییە کەی مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share