وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت، لە دوو ساڵی رابردوو رێژەی تاوان بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بەشێوەیەک رێژەکە لە زۆر وڵاتی ئەوروپی کەمترە.
میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، “لە ساڵانی 2024 بۆ 2025 هەوڵێکی زۆرمان داوە کە رێژەی تاوان کەمبکەینەوە، بۆیە ئەوەی لەو ماوەیەدا پێیگەیشتووین، دەستکەوتێکە کە یەکسانە بە 10 بۆ 12 ساڵ هەوڵ و کارکردن”.
دەشڵێت، “ئامارەکانی دوو ساڵی رابردوو نیشانیدەدەن کە رێژەی تاوان زۆر کەمیکردووە، لەم چەند رۆژەی رابردوو سەردانی ئەوروپامان کرد، سەرنجماندا رێژەی تاوان لە وڵاتان ئەوروپا بەراورد بە عێراق زۆر بەرزترە”.