ئەگەرەکانی هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆسەر ڤەنـ.ـزوێلا نرخی نەوتیان بەرزکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا بە 60 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی پێگەی رۆیتەرزی بەریتانی، نیگەرانی بازرگانان و مامەڵەکاران لە ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆسەر ڤـ.ـەنزوێلا، بۆ ماوەیەک نرخی نەوتیان بەرزکردووەتەوە.