روسیا لیستی ئەو کەسانەی فراوانترکرد کە چوونیان بۆ ناو خاکەکەی قەدەغەدەکات

1571926118

لە بەرامبەر ئەو سزایانەی بەسەر وڵاتەکەدا سەپێندراوە، مۆسکۆ لیستی ئەو کەسانە فراوانتردەکات کە چوونیان بۆ ناو خاکی ئەو وڵاتە، قەدەغەدەکرێت.

دوای پەسەندکردنی نۆزدەهەمین پاکێجی سزاکانی سەر روسیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا، وەزارەتی دەرەوەی روسیا بڵاویکردەوە، لە بەرامبەر ئەم کارە ناپێویستە، لیستی نوێنەرانی دامودەزگاکانی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا و ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی، هاتنیان بۆ ناو خاکی وڵاتەکەمان قەدەغەدەکرێت.

روونیشیکردووەتەوە، سزاکان بەرپرسانی جێبەجێکردنی یاسا، دامەزراوە حکومی و بازرگانییەکان و بەشێک لە بەرپرسانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا و چەند وڵاتێکی دیکەی رۆژئاوا دەگرێتەوە، کە بەرپرسیارن لە پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازی بۆ ئۆکرانیا و کاردەکەن بۆ تێکدانی یەکپارچەیی خاکی روسیا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share