ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، ئامادەکارییە لۆجستییەکانی کۆمسیۆن بۆ دەنگدانی تایبەت و گشتی کۆتاییهات.
حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجستییەکانی بۆ دەنگدانی تایبەت و گشتی کۆتایی پێهێناوە و هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناوەندەکانی دەنگدان ئامادەکراون و ستافی سەر سندوقەکانی دەنگدانیش بەتەواوی راهێندراون.
وتیشی، “ژمارەی ستافی دەنگدان گەیشتووەتە 230 هەزار کەس، کە پێکهاتوون لە فەرمانبەرانی حکومی، خوێندکاران و دەرچووان”.