لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە، پێش دەستپێکردنی فێستیڤاڵی هەنار، کۆمەڵێک رێنمایی بڵاوکردەوە و داواکارە هاوڵاتییان پێوەی پابەندبن.
لە رێنماییەکانی لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە هاتووە:
– بردنەژوورەوەی چـ.ـەک، دەمانـ.ـچە و چـ.ـەقۆ قەدەغەیە.
– بەکارهێنانی جـ.ـگەرە، ڤـ.ـەیپ و نێـ.ـرگەلە بۆ کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغەیە.
– بانگەشەی هەڵبژاردن، هەڵواسینی لۆگۆ و فلێکس قەدەغەیە.
– بردنەژوورەوەی ماددەی کـ.ـحولی بۆ هەموو تەمەنێک قەدەغەیە.
– پێویستە سەرجەم سەرنشینان بە پێ بڕۆنەژوورەوە و بردنەژوورەوەی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە.
– پشکنین بۆ سەرجەم ئەو کەسانە ئەنجامدەدرێت کە دەچنە ناو شاری یاریی هەڵەبجە.
– بەکارهێنانی یاریی ئاگرین قەدەغەیە.
– لەپێناو دروستنەبوونی ئاستەنگیی هاتوچۆ، نابێت لە دەرەوەی شاری یاریی هەڵەبجە فرۆشیار هەبێت.