شەقامی فیدراڵی چەندین ساڵە تەنیا بۆ لێدان لە کۆیە، پارەی بۆ سەرفناکرێت، کەواتە ئێمەی کۆیی سڵاوی کێمان لێبێت؟ تاوەکو ئەم خولەکەی ئێستا، حکومەت گرێبەستیان بۆ کۆمپانیای “دەلۆ” نەکردووە، کە هەستێت بە ئەنجامدانی پرۆژەکە، نەک پارەی بۆ سەرف کرابێت، دەتوانن لە کۆمپانیای دەلۆ بپرسن سەرباری ئەوەی کە ئامادەیی دەربڕیوە بزانن گرێبەستیان پێکردووە؟ دڵنیابن نەخێر، ئیتر ئەو سڵاوەمان وەرنەگرت.
ئەی پرۆژەکە چۆن ئەنجامدرا؟ دەتوانن لە خاوەنی ئەو خانوانە بپرسن کە کەوتبوونە بەر رێرەوی رێگاکە بزانن خودی کاک قوباد پارەی فەرقە قەرەبووەکەی بۆ تەرخانکردوون یان نا؟ هەروەها بزانن شایەتی نادەن نوێنەری بەڕێزیان نەبوو لە دادگا پارەی شایەنیەتی ماوەی بڕە قەرەبووی تەسلیمکردن، کە یەکێک بوو لە رێگرییەکان، تاوەکو دڵنیاببنەوە کۆمپانیای دەلۆ بەبێ هەبوونی گرێبەست لەگەڵ حکومەت لەسەر راسپاردەی کاک بافڵ و کاک قوباد کارەکەی ئەنجامداوە، فەرموون کەناڵەکان بچن بپرسن لێیان و دڵنیایی خۆتان وەرگرن.
شەقامی قشڵە: دوو ساڵە وەستاوە، چونکە پارە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار کە کۆمپانیای شارستێنە، سەرفنەکراوە، دەتوانن کەناڵەکانی راگەیاندن بچن لێیان بپرسن کە بۆچی وەستابوون؟ بۆچی ئێستا دەستتان پێکردووەتەوە؟ بزانن ناڵێن کە ئێستا دەستیانپێکردووەتەوە چونکە ئێستا لە سلێمانی تەمویل کراون و هاتوون پرۆژەکەیان تەواوبکەن، لێیان دڵنیاببنەوە، بزانن دوو ساڵە بۆ تەواویان نەدەکرد؟ بزانن چەندین جار چوونەتە بانکەکانی هەولێر و چۆن نائومێدیان کردوون، بە روونی پێیان وتوون پارەتان بۆ خەرجناکرێت. ئیتر سەلام چۆن وەربگرین؟ لە کێی وەربگرین؟
با بڵێین هێشتا یەکلانەبووەتەوە، وەرن یەکلایبکەینەوە، شەقامی “هەناریی” ئەوە چەندین جارە داوای دەکەین کە وێرانە، وێرانە، وێرانە، بۆ رەزامەندیی نادەن؟ کاکە خۆ پارەکە هەر سەرفناکەن، ئیتر رەزامەندیی و (حیبر علی ورق) خۆ پارەی تێناچێت، ئیتر ئەوە بۆ ناکرێت؟ کۆلانەکانمان تاوەکو ئێستا خۆڵن، دەتوانن بپرسن لە خەڵکی ئەو گەڕەکانە بزانن وایە یان نا.
گەڕەکەکانی زانکۆ، باسکی عارەبیان، رووناکی، زانست، نسێ، ئازادی، سەیران، کانی، حاجی قادر، کەکۆن، زرێبار، حەمامۆک، نەورۆز، راپەرین، ئایا کۆنکریتتان بۆ کراوە؟ پێتان دەڵێن نەخێر. وێرانە، بەڵێ وێــــــــــــرانە. بۆ ناکرێت؟ چونکە بەشێکیان تاوەکو ئێستا رەزامەندیی لەسەر نەدراوە، ئەدی بەشەکەی تر؟ بەشەکەی تر وەک زانکۆ، باسکی عارەبیان، ئازادی، کەکۆن، رووناکی، زانست، دوو ساڵە رەزامەندیی لەسەر دراوە، (بەڵام مەسەلەکەیە)، پارە نییە کارەکەیان بۆ بکرێت، سەلام سەرچاو، پارە سەرفکەن تاوەکو خەڵکی کۆیە جوان وەڵام بداتەوە. پاش دوو ساڵ رەزامەندیی پارە سەرفنەکردن بۆ کۆمپانیا کە ئیشەکە بۆ خەڵکەکە بکات، پێی دەگوترێت خزمەت؟ بۆ زانیاریتان کۆنکرێتی کۆڵانەکانیش لەسەر ئەوەیە لە رێگەی یەکێتییەوە پارەی بۆ سەرفبکرێت، دوایی گلەیی نەکەن کە گوتمان سوپاس کاک بافڵ، سوپاس کاک قوباد.
کۆتا پرس: باشە بۆ گەورەترین پرۆژە کە بۆ کۆیە دەکرێت ناگاتە 10 ملیار دینار، بەوحاڵە و ئەویش پارەی بۆ خەرخناکرێت، کەچی پرۆژە هەیە لە دەرەوەی کۆیە و ناو پارێزگای هەولێر 250 ملیاریە و 100 ملیار دیناری پێشوەختەی بۆ سەرفدەکرێت، خەڵکی کۆیە پڕۆژەی فیعلی دەوێت.