به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی هه‌رێمی كوردستان، داواكاری گشتیی دهۆک سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وێستگه‌نیوز تۆماركرد و ئه‌مرۆ سیروان غه‌ریب، سه‌رنووسه‌ری وێستگه‌نیوز له‌به‌رده‌م لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی ئاماده‌بوو، دواتر به كه‌فاله‌تی ئازادكرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئه‌م سكاڵایه‌ی داواكاری گشتیی دهۆک له‌سه‌ر رووماڵی شـ.ـه‌ڕی نێوان هه‌ركییه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێره، كه له رێکەوتی 8ی تەمموزی ،2025 له قه‌زای خه‌بات روویدا، له سكاڵاكه‌ی داواكاری گشتیی دهۆک هاتووه كه رووماڵی وێستگه‌نیوز بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بووه.
لای خۆیشیەوە سیروان غه‌ریب، سه‌رنووسه‌ری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند، ” ئه‌و سكاڵایه‌ی داواكاری گشتیی دهۆک زۆر سه‌یره به‌لامانه‌وه، چۆن ده‌بێت میدیا له‌سه‌ر رووماڵكردن سكاڵای له‌سه‌ر تۆماربكرێت له‌كاتێكدا پیشه‌ی سه‌ره‌كیی میدیا رووماڵكردنی رووداوه‌كانه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ده‌بێت ئه‌و حوكمڕانانه له‌خۆیان بپرسن، ئه‌وه چ ئاسایشێكی نیشتیمانییه به رووماڵكردنی هه‌واڵێک بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئه‌م جۆره سكاڵایه‌نه ئه‌وه نیشانده‌دات كه له پاڵ ئه‌م تۆمه‌تكارییه‌دا چ سیاسه‌تێكی بێده‌نگكردن و ترساندنی كۆمه‌ڵگە به گشتیی و میدیا به تایبه‌تیی هه‌یه”.