وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەکردنەوەی نەوت لە کێڵگەی زوبێر دەستپێدەکاتەوە

وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایدەکات، هەناردەکردنەوەی نەوت لە کێڵگەی نەوتی زوبێر لە باشووری بەسرە دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە بۆرییەکانی کێڵگەکەوە هەناردەکردنی نەوت کەمبووەوە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هۆکاری تەقینەوەکەی کێڵگەی زوبێر بەهۆی لێچوونەوە بووە لە یەکێک لە بۆرییەکانی سیستمی غازی کێڵگەکە، هەروەها پاش رووداوەکە راستەخۆ لە رێگەی کێڵگەی دووەمی زوبێرەوە هەناردەکردنی نەوت بەردەوامبووە، کە ئەو بەشەی کێڵگەکە بەتایبەت بۆ بارودۆخی لەناکاو و نەخوازراو پەرەیپێدراوە”.

وتیشی، “ماوەی کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە شەش کاتژمێر زیاتری نەخایاندووە”.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی لێچوونی غازەوە بووە، لە کاتێکدا تیمێک لە کرێکارانی کێڵگەکە سەرقاڵی لەحیمکردنی یەکێک لە بۆرییە غازییەکانی نزیک لەو بۆرییە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: هەرێم ئامادەکارییەکانی بۆ رادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ دەستپێکردووە

رۆژنامەی عەرەبییە جەدید ئاشکرایدەکات، کۆمپانیا بیانییەکان دەستیان بە گەڕانەوە بۆ کێڵگە نەوتییەکان کردووە و هەرێمیش ئامادەکارییەکانی بۆ رادەستکردنی…
Total
0
Share