ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند شوێنێک مووچە وەردەگرن.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بۆ مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، مووچەی مانگی هەشتی (خانەنشینی پێشمەرگە، خاوەن پێداویستیی تایبەت و ئەنجومەنی دادوەری) دابەشدەکرێت.

هەر بەگوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ وەزارەتەکانی (ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستی، ناوخۆ، داد، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار) مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆبونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەوە بوو کە لەگەڵ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییداین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەو راستییە بوو…
Total
0
Share