سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی خێوەتە تەواوکرا.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاری قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی خێوەتە کۆتاییهات، کە کارمەندان بەشێوەی تیمی ئێشکگری بەردەوامبوون لە ئەرکەکانیان تەنانەت لە رۆژانی پشووشدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێش وادەی بارانبارین، سەرۆکایەتییەکە بەردەوامدەبێت لە کاری قیرتاوکردن، تێکەڵەڕێژکردن، کۆنکرێتکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی شاری سلێمانی بەبێ جیاوازی.