حاکم قادر حەمەجان: دەنگدان بە لیستی ٢٢٢ دەنگدانە بە گەیشتنی گەلی کوردستان بە ئامانجەکانی

حاکم قادر حەمەجان رایگەیاند، دانگدان بە لیستی ٢٢٢ی یەكێتی دەنگدانە بە داكۆكی و پارێزگاریی لە مافە دەستوورییەكان و مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی كوردستان.

حاکم قادر حەمەجان، سەردانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد و بە گەرمی بەخێرهاتن کرا، ئەو ستایشی کۆمەڵەکەی کرد وتی، پێشمەرگە ناوێكی پیرۆز و پرشنگدارە لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازیی گەلەكەماندا، هەروەها کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانیش هێندەی توانیبێتی رۆڵی گەورەی بینیوە لە خزمەتکردنی پێشمەرگەدا.

حاکم قادر حەمەجان، لەو دیدارەدا باسی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد و وتی، دانگدان بە لیستی ٢٢٢ی یەكێتی دەنگدانە بە داكۆكی و پارێزگاریی لە مافە دەستوورییەكان و مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی كوردستان.

لە دیدارەکەدا وتی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەنیا حزب بووە كە دروشمی مافی چارەنووسی ھەڵگرتووە و لەو پێناوەدا شـ.ـەھید و قـ.ـوربانی زۆریداوە.

حاکم قادر راشیگەیاند، بە خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی، هەروەها بە دیالۆگی جددی هەوڵدان بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140 وەک ماددەیەكی دەستووریی، دەتوانین پارێزگاری لە كەركوک و شوێنە كوردستانییەكان بكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share