هەرێم کەمال ئاغا رایگەیاند، لە ماوەکانی رابردوودا لە بەغداد رێککەوتنی باش لەبارەی مووچەوە کراوە.
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنی باش لەبارەی مووچەوە کراوە، پێویستە پێش هەڵبژاردن بەغداد مووچەی دیکە بۆ هەرێم بنێرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، فەلسەفەی ئێمە وەک یەکێتی ئەوەیە لە چوارچێوەی دەستوور و مافی خەڵكی کوردستان لەگەڵ بەغداد رێکبکەوین.