کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی زیاتر بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمیی جێگیردەبێت.

سەبارەت بە پلەی گەرمی پێشبینیکراو ئاشکرایکرد، هەولێر:29 پلەی سیلیزی، سلێمانی:27 پلەی سیلیزی، دهۆک:28 پلەی سیلیزی، زاخۆ:28 پلەی سیلیزی، ئامێدی:24 پلەی سیلیزی، ئاکرێ:27 پلەی سیلیزی،
کەرکوک:31 پلەی سیلیزی، هەڵەبجە:28 پلەی سیلیزی، سۆران:26 پلەی سیلیزی، حاجی ئۆمەران:19 پلەی سیلیزی و گەرمیان:33 پلەی سیلیزی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بەهاناوەچوونمان بۆ خێمەی مانگرتووان بەردەوامە

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، “بەهاناوەچوونی تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ خێمەی مانگرتووەكان بەردەوامە”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share