نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 20 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 80 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 100 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە ماوەی ئەم هەفتەیەی دواییشدا، نرخەکەی رووی لە دابەزین کردووەتەوە.