وەزارەتی دارایی هەرێم: بەغداد مووچەی مانگی هەشتی رەوانەکرد

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی هەشتی رەوانەی هەرێم کرد.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە بڕی 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم، وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت رابگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share