زانکۆی راپەڕین وادەی دەستپێکی ساڵی خوێندنی 2025-2026 دیاریکرد.
سەرۆکایەتیی زانکۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2025، یەکەم رۆژی دەستپێکی خوێندنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەبێت لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی راپەرین.
زانکۆی راپەڕین دەکەوێتە سنووری رانیەی ناوەندی ئیدارەی راپەڕین.