وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەکارهێنانی کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە کارەسات دەنێتەوە.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، “بەکارهێنانی وزەی کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە لە وەرزی زستاندا کارەسات دەنێتەوە، چونکە تێچووەکەی زۆرە”.
وتیشی، “لە هەموو دونیادا زۆرترینی خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی هاویندایە، تەنها لە هەرێمی کوردستان زۆرترینی خواست لە وەرزی زستاندایە”.
جەختیشیکردەوە، “بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ هەوڵدەدەین کارەبای 24 کاتژمێری بدرێت بە هاوڵاتییان بەڵام تا ئێستا دڵنیانین، ئەگەر نەتوانرا گرێبەستمان لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان کردووە مۆلیدەکانیان کار پێبکەنەوە”.