دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن پێویستە چین سازشیان بۆ بکات.
دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، بۆ رێککەوتن لەگەڵ چین پێویستە ئەو وڵاتە سازشبکات، لە لای ئێمەشەوە هەمان شت.
ئەم قسانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە پەراوێزی کۆڕبەندی هاریکاریی ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن لە کۆریای باشوور، دۆناڵد ترەمپ چاوی بە شی جین بینگ سەرۆکی چین بکەوێت.
ئەمڕۆ شەممە دۆناڵد ترەمپ گەشتەکەی بۆ بەشێک لە وڵاتانی ئاسیا دەستپێکرد، رۆژی پێنجشەممەش دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی چین، کۆتایی بە گەشتەکەی دەهێنێت.