بافڵ جەلال تاڵەبانی: کاندیدانی یەکێتی خزمەتکار و پێشمەرگەی ئێوەن لە بەغداد

لەمیانی کەرنەڤاڵی جەماوەریی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کۆیە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا بەروونی مەرج و ستراتیجی یەکێتی بۆ قۆناغی داهاتوو خستەڕوو.

 بەشێک لە گرنگترین وتەکانی سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی ٢٢٢ی یەکێتی لە کۆیە:

– بەهیواین پارێزگاری هەولێر بێتەوە بیر و یادی کە کۆیە بەشێکە لە پارێزگای هەولێر.

– حکومەتی هەرێم کۆیەی لەبیرکردووە و ئیهمالکراوە.

– کاندیدانی یەکێتی خزمەتکار و پێشمەرگەی ئێوەن لە بەغداد.

– سوێند بە خوا ناچینە حکومەتێک تاوەکو نەزانین هەموو شارەکانی کوردستان وەک یەک خزمەت ناکرێن و بە یەک چاو سەیرنەکرێن.

– کۆیە سەوزە و سەربەرزە.

– ئێمە بەهێزین و ئەمجارە بە هێزی ئێوە زۆر بەهێزترین.

– زابخودێ ئەمجارە بەیەک چاو سەیری هەمووان دەکەین.

– ئێمە لە هەموو پارچەکانی کوردستان بەهێزین.

– ئەگەر لە کوردستانی گەورە هەڵبژاردن بکرایە دەیانبینی کێ ژمارە یەکە لە هەموو کوردستان.

– هەرێم بە خوێن و ماندووبوونی ئێوە دروستبووە.

– بەهۆی ئێوەیە کە ئێمە دەتوانین لە بەغداد جیاوازیی دروستبکەین.

– تەنانەت نەیارەکانیشمان لە بەغداد رێزماندەگرن.

– راستە هەندێکجار زمانمان زبرە، بەڵام بە دڵێکی پاکەوە سیاسەت دەکەین.

– یەکێتی بە 18 کورسی زیاتر لە هەموو لایەنەکانی دیکە لە بەغداد خزمەتیکردووە.

– خەباتدەکەین هەموو شار و هاوڵاتییەک بە یەک چاو سەیربکرێت.

– خوشک و برا کریستیانەکانمان بەشێکن لە کوردستان و لە ئەمڕۆ بەدواوە دووقات خزمەتی کریستیانەکان دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵەبانی: ھەر جووڵەیەکی سیاسی و ئیداری كە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک هەبێت یەکێتی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان…
Total
0
Share